ئیسرائیل: مووشەکێکی کروزمان تێکشکاند کە لە عێراقەوە ئاراستە کرابوو

شەیری بکە لە:
سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل بەرپەرچی مووشەکێکی کروز دەداتەوە - وێنە: AFP

سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل بەرپەرچی مووشەکێکی کروز دەداتەوە - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێکی کروزیان خستووەتەوە خوارەوە کە لە عێراقەوە ئاراستە کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: مووشەکێکی کروزیان خستووەتەوە خوارەوە کە لە عێراقەوە ئاراستە کراوە، هەروەها تەنێکی نامۆیان تێکشاندووە لە باکووری لوبنانەوە ئاراستە کراوە، هەردوو ڕووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەنگە شەڕی غەززە بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام بێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا 36 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە 81 هەزار کەسیش برینداربوون، زۆرینەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵن، زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و لەژێر داروپەردوو و خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکان ماونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ