ئەردۆغان بۆ وڵاتە ئیسلامییەکان: دەبێت چیتر لە غەززە ڕووبدات بۆ ئەوەی کاردانەوەتان هەبێت؟

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان بۆ وڵاتە ئیسلامییەکان: دەبێت چیتر لە غەززە ڕووبدات بۆ ئەوەی کاردانەوەتان هەبێت؟

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، جارێکی دیکە بە تووندی لەسەر ڕووداوەکانی غەززە قسە دەکات، ئەمریکا و ئەوروپا بە هاوبەشی تاوانەکان و دەوڵەتە ئیسلامییەکان بە کەمتەرخەم  ناودەبات.

 

وێنە گەورەکە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای کۆبوونەوەی پارتەکەی قسەی کرد، لە بەشێکی قسەکانیدا ئیستەنبوڵ بە موڵکی تورک و موسوڵمانان ناودەبات.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەڵێت، لە غەززە تەنیا منداڵ نامرێت، بەڵکو مرۆڤایەتی دەمرێت، دیموکراسییەکەی ئەمریکا دەمرێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، ئیسرائیل تەنیا بە کوشتارییەکانی غەززە ناوەستێت و دەست بۆ ناوچەکانی دیکەش دەبات، بۆیە دەبێت "نەتەنیاهۆی هاوشێوەی هیتلەر"بوەستێنرێت.

شەیری بکە لە: