سعودیە: حەجی بێ مۆڵەت سەرپێچییه‌ و گوناهە

شەیری بکە لە:
وەرزی حەجکردن - سکای نیوز

وەرزی حەجکردن - سکای نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی زانایانی باڵای سعودیە ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بەبێ مۆڵەت حه‌ج بكات سەرپێچییه‌ و گوناهبار دەبێت، چونكه‌ زیان بە هەموو حاجییان دەگەیەنێت.

 

ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات: ئەنجوومەنه‌كه‌ پێداچونه‌وه‌ی به‌و پێشێلكارییانه‌ كرد کە لەلایەن نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عومرە و دەسەڵاتی گشتیی چاودێریی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەرەوە پێشکەش کرا سەبارەت به‌ مەترسییەکانی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە وەرگرتنی مۆڵەته‌وه‌، هەروەها داوای سزای قورسى كردووە بەرامبەر ئەو کەسانە.

 

زانیاریی زیاتر: حکومەتی سعودیە ڕێکاره‌كانی وەرگرتنی مۆڵەتی حەجی به‌پێی یاسا و بنەماكانی شەریعەتی ئیسلام دیاری کردووه‌ و ئامانج لێی ڕێکخستنی ژمارەی حاجییانه‌ كه‌ به‌ ئارامی و بێ كێشه‌ ڕێوڕەسمی حه‌ج بکەن. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ