
بەندەرەی کاتی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
پێنتاگۆن ڕایدەگەیێنێت، ئەو بەندەرە کاتییەی کە لە کەناراوەکانی غەززە دروستکرابوو، دوای داڕمانی بەشێکی، لادەبرێت.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو بەندەرە کاتییە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە دروست کرابوو، ئەمەش ڕێگر دەبێت لەبەردەم گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سابرینا سینگ، گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، بەشێکی بەندەرەکە لێک جیابووەتەوە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەو بەشەی بەندەرە کاتییەکە کە زیانی بەرکەوتووە، ڕادەکێشرێت بۆ بەندەری ئەشدۆد لە ئیسرائیل و نۆژەن دەکرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چاککردنەوەی بەندەرەکە زیاتر لە هەفتەیەک دەخایێنێت و دواتر دەیگەڕێننەوە شوێنی خۆی.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا بەشێکی بەندەرەکە تێکشکاوە.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی لەو بەندەرە دەست بە کارەکان کراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان 137 بارهەڵگری یارمەتی لە بەندەرەکەوە گواستووەتەوە کە 900 تۆن خۆراکی لەخۆگرتبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سکاڵا دژی هاتنی شەرع بۆ بەغدا تۆمار دەکرێت
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە سیدەكان و دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناودەبرێن
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا، ئۆکراینا بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس فراوانتر دەکەین