ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوژرانی سەربازە میسرییەکە ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوژرانی سەربازە میسرییەکە ڕادەگەیێنرێت

ڕەفەح. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی میسڕ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی شەڕەتەقەکەی سنووری میسڕ رادەگەیێنێت، کە سوپای ئیسرائیل کۆنترۆڵیان کرد.

 

بۆچی گرنگە: زۆر گرنگە ئاسایشی دەروازەی ڕەفەح کە سەرچاوەی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکانە پارێزراو بێت.

 

وێنە گەورەکە:  ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە "شەڕێک لە نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین ڕوویداوە، بووەتە هۆی تەقەکردن بە چەند ئاراستەیەک، هەروەها کارمەندانی ئەمنیی میسریش ڕێوشوێنی خۆپارێزییان گرتووەتە بەر بۆیە تەقەیان کردووە".

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئەو سەرچاوەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد "بەرپرسیارێتیی خۆی لەبارەی جددییەتیی تەقینەوەی بارودۆخی سنووری میسر لەگەڵ غەززە هەڵبگرێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ