نەتانیاهۆ: بە ئامانجکردنی ئاوارەکان ڕووداوێکی دڵتەزێنە

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: بە ئامانجکردنی ئاوارەکان ڕووداوێکی دڵتەزێنە

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، هێرشەکەی سەر ڕەفەح کە خەڵکی ئاوارەی کردە ئامانج، ڕووداوێکی دڵتەزێنە و لێکۆڵینەوە دەکەم.

 

وێنە گەورەکە: ئەم لێدوانەی نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ڕەفەح کاردانەوەی تووندی وڵاتانی لێکەوتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: "بە ملیۆنان خەڵکی ئاوارە لە ڕەفەح دەژین کە هیچ پەیوەەندییەکان بە رووداوەکانەوە نییە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان، ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕوویدا، ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو".

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: نەتەنیاهۆ خۆی بێبەری دەکات لەوەی ڕوویداوە و دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیێنێت کە هێرشەکە بێ ئاگاداری ئەو کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ