ئەردۆغان: تورکیا لێپرسینەوە لە ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: تورکیا لێپرسینەوە لە ئیسرائیل دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێن دەدات، تورکیا هەموو کارێک دەکات بۆ لێپرسینەوەی هێرشەکەی  ئیسرائیل لە ڕەفەح.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی کەمپی تەلسوڵتانی لە ڕەفەح کرد، کاردانەوەی گەورەی وڵاتانی لێکەوتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وەک تورکیا هەرچییەکمان لەدەست بێت بۆ لێپرسینەوەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەی ئیسرائیل دەیکەین.

 

باکگرواند: شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل بە بیانووی بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس، کەمپێکی ئاوارەکانی غەززەی بۆردوومان کرد کە زیاتر لە 48 کوژراوی لێکەوتەوە.

شەیری بکە لە: