لە ڕەفەح شەڕەتەقە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و میسر ڕووی دا

شەیری بکە لە:
لە ڕەفەح شەڕەتەقە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و میسر ڕووی دا

ڕەفەح. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

لە دەروازەی سنووری ڕەفەح شەڕەتەقە لە نێوان سەربازانی سوپای ئیسرائیل و میسڕ ڕوودەدات و سەربازێکی میسڕ دەکوژرێت.

 

بۆچی گرنگە: ڕەنگە ئەم ڕووداوە، ئاڵۆزی سیاسی لە نێوان میسڕ و ئیسرائیل دروست بکات.

 

ڕاگەیێنروای فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس ڕایگەیاند، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنوری میسڕ ڕوویدا و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین.

 

چی ڕوویدا؟ هێرشەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستی پێکردووە، هەرچەندە سەربازێکی میسڕی کوژراوە، بەڵام ئیسرائیل هیچ کوژراو و بریندارێکی نییە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای میسڕ کوژرانی سەربازەکەی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەردوو وڵات لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە لە گفتوگۆدان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ