ئیسرائیل كوژرانی دوو گەورە بەرپرسی حەماسی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل كوژرانی دوو گەورە بەرپرسی حەماسی ڕاگەیاند

ڕۆیتەرز-دیمەنێکی بۆردوومانی غەززە

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو گەورە بەرپرسی حەماسیان لە ڕەفەح کوشتووە، کە لەنێو ئاوارەکانی ناوچەکەدا خۆیان حەشارداوە.


وێنە گەورەکە: شەوی دووشەممە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسۆنێکی بەرفراوانی لە ڕەفەح ئەنجامدا و زانیارییە سەرەتاییەکان دەڵێن 35 کەس کوژراون و ئیسرایلیش دەڵێت دوو گەورە بەرپرسی حەماس کە بەرپرسن لە بەشێک لە "ئاژاوەگێڕییەکان" کوژراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هەریەک لە یاسین ڕەبیعە و خالیج نەجاڕ لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی ڕابردوودا لە ڕەفەح کوژران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسین ڕەبیعە بەرپرسی سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی حەماس  بوو لە ناوچەی جوو نشینەکان و سامریە، خالد نەجار بەرپرسی باڵای حەماس بوو لە ناوەندی فەرماندەیی ئەو ناوچەیە.


لەلایەکی دیکەوە: تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حەماس کوژرانی ئەو دوو بەرپرسەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: