سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەبوزەبی

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەبوزەبی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەبوزەبی و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات گفتوگۆ لەسەر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسی ديكە دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گەیشتە ئەبوزەبی، بڕیارە هەر ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ شێخ محەممە‌‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆ ببێته‌وه‌.

 

ئەمەش بزانە: هەر یەک لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن لە سەردانەکەدا.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکدا ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتری‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات و‌ عێراق و به‌ تايبه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ دەکرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ