سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى ئيمارات ده‌كات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى ئيمارات ده‌كات

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 24-5-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته‌ ئێمارات و له‌ ئه‌بوزه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محەممە‌‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات كۆ ده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ لەسەر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسی ديكه‌ دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: لە سەردانەکەدا زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردن و بره‌ودانى زياتری‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات و‌ عێراق و به‌ تايبه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ دەکرێن.

 

بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیماراتی عەرەبی پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی هەیە، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ