یەکەم لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بانکی TBI کرا

شەیری بکە لە:
یەکەم لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بانکی TBI کرا

لۆگۆی بانکی TBI

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لیستێکی ناوی مووچەخۆری هەرێمی کوردستانی له چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کردووە.

 

بۆچی گرنگە؟ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی تەواوی کردووە تاوەکو مووچەخۆران لە بانکە تۆمارکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق مووچە وەربگرن، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ ناردنی مووچە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەمە 16-5-2024، یەکەمین لیستی فەرمانبەران کە لە زانیاریی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، ئاراستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا.

 

زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن، هەفتانەش لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خوازیارە "بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات".

شەیری بکە لە: