باڵیۆزی ئەڵمانیا: لە عێراق داوای سەرانە لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانمان دەکرێت

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئەڵمانیا: لە عێراق داوای سەرانە لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانمان دەکرێت

کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا-میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ئاشکرای دەکات، کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا لە عێراق داوای "سەرانەیان" لێدەکرێت و بەشێکیان ناچار بوونە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.


لێدوانی فەرمی: کریستیانا هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕایگەیاند: کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئەڵمانییەکان لە عێراق 
بە هۆی داواکردنی سەرانەو بەرتیل تووشی هەراسانکردن بوونەتەوە، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون، ئەمەش هۆکار بووە لە کشانەوەی بەشێک لە کۆمپانیاکان.


زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا ڕەتی دەکاتەوە ناسنامەی ئەو لایەنانە ئاشکرا بکات کە داوای بەرتیل و سەرانەیان لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کردووە، بەڵکو تەنیا ڕایگەیاند: "داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە هێشتا بەردەوامە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی لە عێراق لە بوارەکانی درووستکردنی وێستگەی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی وزە کار دەکات.


گۆشەیەكی دیكە: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاکێشانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بە ئاڤا نیوزی گوت:" لە دیداری ساڵانەی وەبەرهێنان زەمینەسازیی هەرێمی کوردستانمان بۆ کۆمپانیا و بازرگاکان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بێن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: