بەریتانیا کەشتییەک بەبێ ئاگاداری ئیسرائیل دەنێرێتە غەززە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا کەشتییەک بەبێ ئاگاداری ئیسرائیل دەنێرێتە غەززە

وێنەی کەشتییەکە- میدیای بەریتانیا

ئاڤا نیوز


ڕۆژی هەینی یەکەمین کەشتی هاوکاری بەریتانیا لە ڕێگەی بەندەرە نوێیەکەوە گەیشتە کەرتی غەززە، بەبێ ئەوەی ئیسرائیل پشکنینی بۆ بکات.


وێنە گەورەکە: ئەمریکا بەندەرێکی لەسەر کەرتی غەززە دروستکرد، بەندەرەکە لەلایەن کارمەندانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت بەبێ ئەوەی ئیسرائیل چاودێری بکات، ئەمڕۆ یەکەمین کەشتی هاوکاری بەریتانی لەو بەندەرەوە لەنگەری گرت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشتییەکە بریتییە لە هاوکاری و پێداویستی سەرەتایی و خۆراک بۆ ئاوارەکانی کەرتی غەززە لە رەفەح و بەشێکی زۆریشی هاوکاری پزیشکییە.


بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەمین کەشتی هاووکاریی بەریتانیایە، کە ئیسرائیل پشکنینی بۆ نەکات و لە ڕێگەی بەندەرە نوێیەکەوە بگاتە دەست دانیشتووانی غەززە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: