زرێپۆشێکی ئیسرائیل پێنج سەربازی خۆیان دەکوژێت

شەیری بکە لە:
زرێپۆشێکی ئیسرائیل پێنج سەربازی خۆیان دەکوژێت

زرێپۆشێکی سوپای ئیسرائیل-وێنە:میدیای بەریتانی

ئاڤا نیوز


زرێپۆشێکی سوپای ئیسرائیل بە هەڵە تەقە لە سەربازانی خۆیان دەکات، لە ئەنجامدا پێنج سەرباز دەکوژرێن.


وێنە گەورەکە: هێزێکی زۆری سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە جێگیر کراوە. لە ناوچەی جەبالیا، لە باکووری غەززە، زرێپۆشێکی ئیسرائیل بە هەڵە سەربازانی خۆیان دەکاتە ئامانج.


زانیاریی زیاتر: لەم ڕووداوەدا پێنج سەرباز کوژران و حەوت سەربازی دیکەش بریندار بوون، کە برینی سیانیان سەختە و دۆخی تەندرووستییان ناجێگیرە.


باکگراوند: چەند مانگێک پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سێ بارمەتەی ئیسرائیلییان کە ئاڵای سپییان هەڵکردبوو داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: