حەماس پابەندبوونی خۆی بۆ ئاگربەست دووپاتكردەوە

شەیری بکە لە:
حەماس پابەندبوونی خۆی بۆ ئاگربەست دووپاتكردەوە

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ شاندی دانوستکاری حەماس قاهیرەیان جێهێشت، شاندەکە ڕایانگەیاند، پابەندن بەو پێشنیازانەی کە پەسەندکراوە.


وێنە گەورەکە: شاندێکی ئیسرائیل و حەماس لە قاهیرە بە ناوبژیوانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا بۆ قسەکردن لەسەر ئاگربەست کۆبوونەوە و حەماس دەڵێت بە ڕەشنوسی پێشنیارەکان رازین.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا پابەندبوونی خۆی بەو ڕەشنووسە دەربڕی کە لە نێوان خۆیان و ئیسرائیلدا واژۆیان کردووە، بە نێوەەندگیری چەندلایەنێک وەک نێوبژیوان.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا ئیسڕائیل هیچ قسەیەکی لەسەر ئاگربەستەکە نەکردووە و سوورە لەسەر ئازادکردنی دیلەکانیان لە دەستی حەماس.


زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکانی ناو بزووتنەوەکە ڕایانگەیاندووە ئەو پێشنیازە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت کە هەر قۆناغێک 42 ڕۆژ دەخایەنێت، پێشنیازەکە بریتییە لە کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ