وەزیری دەرەوەی ئێران: پێویستە واشنتن گوشار بخاتە سەر نەتانیاهۆ

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران: پێویستە واشنتن گوشار بخاتە سەر نەتانیاهۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی جیهان و داوا دەكات واشنتن گوشاری تووند بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ ڕازیبوون بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە.

 

وێنە گەورەكە: ئێران هەر لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسڕائیل و حەماس، داوای لە وڵاتانی جیهان كردووە پشتیوانی لە ئیسرائیل نەكەن و وا لە ئیسرائیل بکەن لە كەرتی غەززە بكشێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهییان، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "پێویستە واشنتن پاڵەپەستۆی تووند بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ ئەوەی شەڕ لە كەرتی غەززە ڕابگرێت، ئەگەرنا كاردانەوەی تووندمان دەبێت".

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئیسرائیل، ئەمریكا و ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە گفتوگۆدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڕێككەوتنێک نەكراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ