كەمپی زانكۆی ئەمستردام بۆ پشتیوانیی غەززە وەک بەرەی جەنگی لێهاتووە

شەیری بکە لە:
كەمپی زانكۆی ئەمستردام بۆ پشتیوانیی غەززە وەک بەرەی جەنگی لێهاتووە

زانکۆی ئەمستردام لە هۆڵەندا

ئاڤا نیوز

 

بۆ پشتیوانی لە دانیشتووانی کەرتی غەززە، چەند ڕۆژێکە لە زانکۆی ئەمستردامی هۆڵەندا خۆپیشاندان هەیە، قوتابییان  کەمپەکەیان وەک بەرەی جەنگ لێکردووە.

 

وێنە گەورەکە: دژی هێرشەکانی ئیسرائیل و بۆ پشتیوانیی هاووڵاتییانی غەززە، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی زانکۆی ئەمستردام بەردەوامن لە خۆپێشاندان و مانگرتن، ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و کەمپەکەیان بەتەواوەتی “تێکداوە”.

 

لێدوانی فەرمی: چەندین قوتابی لە زانکۆکانی ئەمستردام قسەیان بۆ میدیاکان کردووە و دەڵێن، دەبێت حکومەت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا کۆتایی پێبهێنێت و دەست بکات بە هاوکاریی کەرتی غەززە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەت تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی نەداوەتەوە و داوای لە قوتابییان کردووە بگەڕێنەوە بۆ خوێندن و واز لە مانگرتن و خۆپیشاندان بهێنن.

 

ئەوەی پێویستە بیبینیت: لەنێو کەمپی زانکۆدا دەیان درووشم دژی ئیسرائیل و دەیان درووشم بۆ پشتیوانیی غەززە نووسراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: