
وێنەی بووک و زاوا و ئەستێرەكە- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
زاوایەکی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا بووکەکەی تووشی سەرسوڕمان دەکات، کاتێک پێی دەڵێت "ئەستێرەیەکی ئاسمانی بە دیاری پێ دەبەخشێت"، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا بە ئۆنلاین تابلۆیەکی ئەستێرەی کڕیوە.
چیرۆکەکە بەمشێوەیەیە: پێنجشەممەی ڕابردوو، ڤیدیۆی یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕانی جەزائیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کاتێک تازە زاوایەک دەیەوێت دیارییەکی کتوپڕ بداتە بووک و دەڵێت "دیارییەکم بۆ کڕیویت جیاوازە لە هەموو دیارییەکانی دیکە و ئەستێرەیەکی ئاسمانە و ماوەیەکی زۆر بەدوایدا گەڕاوم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند پێگەیەکی نافەرمی لە ئینتەرنێت لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە بانگەشەی فرۆشتنی ئەستێرەی ئاسمان دەکەن و بۆ ئەوەش گرێبەستیان هەیە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی زۆر بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێک لەبەکارهێنەران بەدوای نرخی تابلۆی ئەستێرەکەدا گەڕاون و بۆیان دەرکەوتووە بەهاکەی تەنیا 30 یۆرۆیە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەستێرە بە خراپ بەسەر ئەو بووک و زاوایەدا شکایەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤیدیۆکانیان تووشی شۆکی دەروونی بوون و بەهۆیەوە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکەیان قەدەغەکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی: لەزووترین كاتدا كابینەی نوێ پێكدەهێندرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین گومرکی سەر کاڵای ئەمریکی 125% زیاد دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کولتوور
- 10 نیسان
دیزنی یادی 100 ساڵەی دەکاتەوە
- کولتوور
- 5 نیسان
بوراک ئۆزجیڤیت لە هەولێرە