سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبنەوە

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر پرسی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا کۆدەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: لە دوای دەستبەکاربوونەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەمە سێیەم سەردانی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ڕووسیا، هەردوو وڵاتەکەش جەخت لەوەدەکەنەوە کە دەیانەوێت پەیوەندییە دوو لایەنەکانیان پەرەپێبدەن.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا گوێ لە پێشنیازەکانی نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت و باس لە لایەنە جیاوازەکانی دۆخی ئۆکرایناش دەکرێت.

باکگراوند: لە کاتێکدا ئۆکراینا ڕازی بوو بە پێشنیازی ترەمپ بۆ ئاگربەستی بێ مەرج، و دواتر ڕازی بوو بە پلانەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ڕووسیا، ئەو وڵاتە کۆمەڵێک داواکاری نوێی خستووتەڕوو، لەنێویاندا هەڵگرتنی هەندێک لە سزاکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتەکەیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ