دیزنی یادی 100 ساڵەی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دیزنی یادی 100 ساڵەی دەکاتەوە

شوێنی پێشانگاکەی دیزنی لە پاریس

ئاڤا نیوز

دوای لەندەن و شیکاگۆ، نۆرەی پاریسە بۆ میوانداریکردنی پێشانگای 100 ساڵەی دیزنی.

چیرۆکی سەرەکی: دوای گەشتێکی درێژخایەن لە کۆتاییدا پاریس توانی پێشوازی لە 100 ساڵەی واڵت دیزنی بکات. 

زانیاریی زیاتر: کردنەوەی پێشانگای دیزنی 100 لە پاریس ئێکسپۆ پۆرت دی ڤێرسای لە 10ـی نیسان بە دڵنیاییەوە هەوادارانی میکی ماوس دڵخۆش دەکات. پێشانگاکە بەسەر 10 ژووری تایبەتدا دابەش کراوە، دەیان ساڵ مێژوو لە خۆ دەگرێت، تیشک دەخاتە سەر ڕووداو و دەستکەوتە گرنگەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشانگاکە هەموو نەوەکانی دیزنی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە کلاسیکی کۆنەوە تا بەرهەمە سەرکەوتووەکانی ئەم دواییانەی وەک سپی بەفرین و حەوت کورتەباڵاکە، ئینکانتۆ، راتاتۆی و پیتەرپان و ساندرێلا لە ژورەکاندا نمایشدەکرێن.

ئەمەش بزانە: واڵت دیزنی لە ساڵی 1923 دامەزراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: