وێنەگرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی وۆرڵد پرێسی فۆتۆی جیهانیی دەباتەوە

شەیری بکە لە:
وێنەگرێکی کورد خەڵاتی یەکەمی وۆرڵد پرێسی فۆتۆی جیهانیی دەباتەوە

ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری کوردی خەڵکی بانە لە ڕۆهەڵاتی کوردستان

ئاڤا نیوز

ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری کوردی خەڵکی بانە لە ڕۆهەڵاتی کوردستان، بە پرۆژەی “فیشەکەکان سنووریان نییە” کە دۆکیۆمێنتارییەکی کاریگەرە لەسەر ژیانی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی دروستکردووە و توانی خەڵاتی وۆرڵدپرێس فۆتۆی 2025 بەدەست بهێنێت کە یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتەکانی بواری وێنەگری هەواڵ و دۆکیۆمێنتاری لە جیهاندا.

لێدوانی فەرمی: عەلی پوور لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاند، "شانازی دەکەم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە" و دەڵێت، "پڕۆژەکە تەنها کۆمەڵێک وێنە نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئەزموونی ژیانی خۆم وەک کوردێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و عێراق و هەوڵمداوە ژیانی کۆڵبەران لە سنورەکانی بخەمە پێش چاو".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەڵاتی وۆرڵدپرێس فۆتۆ، لەلایەن ڕێکخراوی وۆرڵد پرێس فۆتۆ لە هۆڵەندا دەبەخشرێت، ئامانجی هاندانی وێنەگرانی هەواڵ و دۆکیۆمێنتارییە کە ڕووداوەکان بە شێوازێکی نوێ دەخەنەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: