قوباد تاڵەبانی: لەزووترین كاتدا كابینەی نوێ پێكدەهێندرێت

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: لەزووترین كاتدا كابینەی نوێ پێكدەهێندرێت

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆک بارزانی داوای پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، هەنگاوی باشمان ناوە و لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێندرێت.

چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوەی یۆنان، ژمارەیەك پرسی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ کران، ئەمەش لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ یۆنان و بەشداریكردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی.

وێنە گەورەکە: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم، پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن، چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.

لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕوونكردەوە و لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، هەنگاوی زۆر باش نراوە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووتر کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.

لە لایەکی دیکەوە: ڕۆژی 2025-04-09، لە میانەی بەشداریکردنی لە کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە شاری هەولێر، سەرۆک بارزانی داوای لە لایەنەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی کرد دۆخی ناوچەکە لەبەرچاو بگرن و هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ