ئیسرائیل كوژرانی گەورە بەرپرسێكی سەربازی حەماسی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل كوژرانی گەورە بەرپرسێكی سەربازی حەماسی ڕاگەیاند

ژمارەیەک بەرپرسی حەماس- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسڕائیل، کوژرانی گەورە بەرپرسێکی سەربازی حەماسی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە غەززە ڕاگەیاند، تائێستا حەماس کوژرانی ئەو بەرپرسەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە دەیەوێت ئەو بەرپرسانەی حەماس بکاتە ئامانج کە بەشێک بوون لە پلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا.


لێدوانی فەرمی: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند:"ئەیمەن زەعرەب، یەکێک لە گەورە بەرپرسکانی گرووپی چەکداری حەماس و یەکێک لە بەرپرسەکانی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەرمان لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا کوشت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسڕائیل لە کەرتی غەززە، بە سەرۆکایەتی دەستەی هەواڵگری سەربازی و دەزگای گشتی ئاسایشی شین بووە و بە فڕۆکەی جەنگی کراوە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا حەماس کوژرانی ئەو بەرپرسەی پشتڕاستنەکردووەتەوە، بەڵام سوپای ئیسڕائیل ڤیدیۆی ساتی کوشتنەکەی بڵاوکردووەتەوە.

 

وێنەی ئەو بەرپرسەی ‌حەماس کە ئیسرائیل کوژرانی ڕاگەیاندووە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: