ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل: دەرفەتی كوشتنی سینوارمان لە دەستدا

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل: دەرفەتی كوشتنی سینوارمان لە دەستدا

تزاچی هانگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل- میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


ڕاوێژکارێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئیسرائیل دەڵێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا  دەرفەتی کوشتنی سەرۆکی حەماسمان لە دەستدا.


لێدوانی فەرمی: تزاچی هانگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەرفەتی کوشتنی یەحیا سینوارمان لەدەستدا، بەڵام ناهێڵین بە زیندوویی لەم شەڕە دەربچێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی قسەکانی تزاچی، "ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی ڕەفەح تەنها پەیوەندی بەکاتەوە هەیە و هەر دەیکەن".


وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا شەڕ لە غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، وڵاتانی جیهان داوا لە ئیسڕائیل دەکەن هێرش نەکاتە سەر ڕەفەح، بەهۆی ئەوەی کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: