بەردانەوەی ئاوی خواردنەوەی زۆرینەی دانیشتووانی کەرکووک وەستاوە

شەیری بکە لە:
بەردانەوەی ئاوی خواردنەوەی زۆرینەی دانیشتووانی کەرکووک وەستاوە

دیمەنێكی كەركووک- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


جێگری بەڕێوبەری ئاوی کەرکووک ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی پێدانی کارەبا و لێڵبوونی ئاوەوە، بەردانەوەی ئاو بۆ هاووڵاتیان  وەستاوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو دا ئاوی خواردنەوەی که‌رکووک لێڵ بووە و پێدانی کارەبا بە پڕۆژەی ئاوی شارەکە وەستاوە، بەمەیش بۆ پاراستنی ئامێرەکان، بەردانەوەی ئاوی 90%ـی دانیشتووانی قەزای ناوەندیی کەرکووک وەستاوە و مەترسی بێئاوییان لەسەرە.


لێدوانی فەرمی: جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری ئاوی کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: لەترسی ئەوەی فلتەرەکانی پاڵاوتن بەهۆی لێڵی ئاوەکە لەکار نەکەون تۆڕباینەکانیان وەستاندووە.


زانیاریی زیاتر: ئەگەر پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژەکە ئاسایی ببێتەوە، سبەی بەردانەوەی ئاو دەستپێدەکاتەوە. 


وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی باران بارین چەند ڕۆژێکە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک زیانی گیانی و ماددی هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: