مانگی ڕابردوو 77 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

شەیری بکە لە:
پەتی سێدارە

پەتی سێدارە

ئاڤا نیوز 

 

لە ماوەی مانگی ڕابردوو سزای سێدارەی 77 بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراون، بەراورد بە مانگی ئادار بە ڕێژەی 328% زیاتر بووە.

 

ڕاپۆرتی فەرمی: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا  بەلایەنی کەمەوە 77 بەندکراو لە ئێران بە تۆمەتی جیاواز لەسێدارە دراون، کە 10 لەوانە کورد بوون، ئەوانەی دیکەش بەلووچی، تورک و خەڵکی ئەفغانستان بوونە.

 

زانیاریی زیاتر: ئامارەکانی لەسێدارەدان لە ئێران بەراورد بە مانگی ئادار بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادبوون، کە مانگی ئادار تەنیا  18 کەس لەسێدارەدراون بوون، بەمەش ڕێژەیەکە لەچاو مانگی نیسان 328% زیاتر بووە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: بەردەوامیی پرۆسەی لە سێدارەدان لە ئێران نەتەوە یەکگرتووەکانی بەتەواوی نیگەران کردووە و ڕێکخراوەکە، داوا دەکات هەرچی زووە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەسێدارەدانەکان ڕابگرن و بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ناودەبات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ