کۆمپانیایەکی ئیتالی پردە ڕووخاوەکەی ئەمریکا دروست دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی ئیتالی پردە ڕووخاوەکەی ئەمریکا دروست دەکاتەوە

پردی فرانسیس سکۆت لە باڵتیمۆری ئەمریکا - وێنە: Reuters

ئاڤا نیوز 

 

کۆمپانیایەکی ئیتاڵی پڕۆپۆزەڵێکی بۆ دروستکردنەوە پردی فڕانسیس سکۆت لە باڵتیمۆری ئەمریکا پێشکەش کردووە و دەیەوێت پردەکە بە شێوازێکی باشتر دروست بکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ویبیڵد (Webuild) ئاشکرایکردووە، پڕۆپۆزەڵەکەیان دیزاین و پلانی بونیاتنانەوەی پردەکە لە خۆ دەگرێت و کار بۆ ئەوپەڕی سەلامەتی و پارێزراویی پردەکە دەکات، هەوڵیش دەدات  کارەکانی بە خێرایی تەواو بکات. 

 

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای ویبیڵد پڕۆپۆزەڵەکەی پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەستەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەکان کردووە.

 

باکگراوەند: پردەکەی باڵتیمۆر مانگی ئاداری ئەمساڵ بە هۆی بەرکەوتنی کەشتییەکی بارهەڵگر ڕووخا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: