ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو دەردەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر - تایبەت

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕێنمایی تازەی وەزارەتی شارەوانی هەولێر، ڕێپێدانی خانوو بەشێوەی دابەش دوو، هەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە ڕێژەی لە 60٪ زەوییەکانیان دابەش دوو کراون و خانوویان لەسەر دروست کراوە، 40% ەکەی دیکەش دەتوانن زەوییەکان دابەش دوو بکەن.

وێنە گەورەكە: دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو لەو گەڕەكانەی تاوەكو ئێستا ڕێپێدانیان نەبووە، داوكاریی زۆری هاووڵاتیانی لەسەر بوو، بۆیە وەزارەتی شارەوانی ڕێنمایی لەم بارەیەوە دەرکردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: پێشووتر ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو بۆ هەموو هاووڵاتییەک ڕێگەپێدراو نەبوو، بەڵام خۆشبەختانە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەگشتی و خەڵکی کەمدەرامەت بەتایبەتی، بەپێی ڕێنمایی نوێ ئێستا ڕێپێدان هەموو ئەو گەڕەکانە دەگرێتەوە کە ڕێژەی لە 60٪ی خانووەکان دابەش دوو کراون.

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەمەبەستی ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بەپێی ڕێکار و ڕێنماییە یاساییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایییەکان هاووڵاتی دەتوانێت بە یەک ناو لە وێنەی تۆمار، دوو خانوو بەشێوەی دابەش دوو دروست بکات بەپێی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێکكارەکان.

 

ئەمەش بزانە: هەر زەوییەکی 200 مەتری ئەگەر خانووشی لەسەر دروستکرابێت، لەکاتی ڕووخاندن و دروستکردنی خانووی نوێ دەتوانن لەجیاتی خانوویەک دوو خانووی لەسەر دروست بکەن، بەڵام بەو مەرجەی لەو گەڕەکە 60٪ی خانووەکان دابەش دوو کرابن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان