بەریتانیا سزای نوێ بە سەر ئێران دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا سزای نوێ بە سەر ئێران دەسەپێنێت

ئاڵای ئێران و بەریتانیا

ئاڤا نیوز

بەریتانیا چەند سزایەکی نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت و بەهۆیانەوە مامەڵەکردن بە چەند کاڵەیەک لە ئێران قەدەغە دەکات.

وێنە گەورەکە: سزاکان هەموو ئەو کاڵایانە دەگرنەوە کە بۆ بەریتانیا بایەخی ستراتیژییان هەیە و لە بوارەکانی وەک مانگی دەستکرد، هەستەوەری پێوانەی گەرمیی هەوا، ڕێکخستنی سووتەمەنیی بزوێنەر و ئامێرەکانی بەرنامەدانانی سۆفتوێر لە فڕۆکەدا  بەکاردەبرێن.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی سزاکان دابینکردن و هەناردەکردن یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزریی پەیوەست بەم کاڵایانە قەدەغەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزاکان پەیوەستن بەوەی بەریتانیا و ئەمریکا لەو باوەڕەدان ئێران مووشەکی بالیستیک ڕەوانی ڕووسیا دەکات تا لە دژی ئۆکراینا بەکاری بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان