ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا درێژە بە کۆنترۆڵی تووندی سنوورەکانی دەدات

سەر سنوری ئەڵمانیا - AFP

ئاڤا نیوز


بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و ڕێگریکردن لە تاوانکاریی، ئەڵمانیا ڕێکارە توندەکانی سەر خاڵە سنورییەکان درێژ دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند مانگی ڕابردوو چەند ڕووداوێکی هێرشکردن بە چەقۆ لەلایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە لە ئەڵمانیا ڕوویاندا و قوربانییان لێکەوتەوە. ئەڵمانیا دەیەوێت لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی تووندی سنوورەکانییەوە ڕووبەڕووی ئەم کێشانە ببێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا نۆ دەروازەی سنووری هەیە و ڕێوشوێنەکانی لە هەموو دەروازەکان تووند کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا دەستی بەم ڕێکارانە کرد و ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوەیان بە شێوەیەکی کاتی دەبێت و شەش مانگ دەخایەنێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: