لە پارێزگایەکی عێراق ڕێژەی بێکاری 70% تێدەپەڕێنێت

شەیری بکە لە:
لە پارێزگایەکی عێراق ڕێژەی بێکاری 70% تێدەپەڕێنێت

ژمارەیەک کرێکار لە عێراق

ئاڤا نیوز


سەندیکای کرێکاران لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق ڕایگەیاند، لە زیقار ڕێژەی بێکاری لە 70%زیاترە، هەروەها 85% کرێکارانی کەرتی تایبەت دەستەبەری کۆمەڵایەتییان نییە.


راگەیێنراوی فەرمی: هیشام عەبادی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی زیقار ڕایگەیاند: بارودۆخی کرێکاران لە پارێزگاکە وەکو زۆربەی ناوچەکانی دیکەی عێراق زۆر خراپە و کرێی کرێکاران لەو ئاستەی یاسای عێراقیی کە بە 350 هەزار دینار دیارییکردووە کەمترە.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی زیقار، هۆشداری لەبارەی زۆربوونی کرێکارانی بیانی دا و دەڵێت: کرێکارانی ناوخۆ بەهۆی زۆربوونی کرێکارانی بیانی لەو دەرفەتە کارانەی لە پارێزگاکەدا هەیە بێ بەش کراون.  


ئەوەش بزانە: ژمارەی کرێکارانی بیانی لە عێراق یەک ملیۆنی تێپەڕاندووە، بەڵام تەنها 71 هەزاریان مۆڵەتی فەرمییان هەیە.*

شەیری بکە لە: