چوار سەرکردەی دیکەی داعش لە عێراق کوژران

شەیری بکە لە:
چوار سەرکردەی دیکەی داعش لە عێراق کوژران

فڕۆکەی ئێف 16ـی عێراق - شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق کوژرانی ژمارەیەک چەکداری داعش لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ڕادەگەیێنێت و لەنێو کوژراوەکانیشدا چوار سەرکردەی ڕێکخراوەکە هەن.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەی F16ـەکانی عێراق هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، هاوشان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکە دا هێزێکی هاوبەشی دژە تیرۆر و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە F16ـەکان سێ گورزیان وەشاندە و لە  ئەنجامدا مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کراوەتە ئامانج و ناسنامەی بەشێک لەو چەکدارانە ئاشکرا کراوە،"عومەر سەڵاح نعمە، ناسراو بە ئەبو خەتاب، فەرماندەی کەرتی ئەلبو حەمدان لە ناوچەی کەرکووک کە یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش، هاوکات دوو تیرۆریستی دیکە بەناوەکانی عوسمان ئەبو عەبد و عزەدین هیشام لەنێو کوژراوەکانن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هێزە هاوبەشەکە ئەوەی بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرا کردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش ئەندامی داعش لە دەوروبەری دوبز دەستگیرکراون، لەنێو دەستگیرکراوەکانیشدا "تیرۆریستێکی مەترسیداری داعش هەیە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: