ڕێکخراوێکی جیهانی دژی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەوەستێتەوە

شەیری بکە لە:
هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

ڕێکخراوێکی جیهانی کە لە بواری یەکسانی ئەرک و مافی ئەندامانی خێزان کاردەکات، دژی هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەوەستێتەوە و دەڵێت، ڕەشنووسی هەموارەکە هاوسەرگیریی منداڵان و بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی کەمدا بەیاسایی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە و سەرەڕای ناڕەزاییەکان، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: جوڵانەوەی مساوات کە جوڵانەوەیەکی جیهانییە و خەبات دەکات بۆ یەکسانی ئەرک و مافی ئەندامانی خێزانی موسڵمان، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕەشنووسی یاسای هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە بڕگەکانی ڕەشنووسەکە چەوساندنەوەی ژنان زیاتر دەکات بەتایبەت لە بوارەکانی داوای جیابوونەوە، بەخێوکردنی منداڵان و دابەشکردنی ساماندا.

 

زانیاریی زیاتر: جوڵانەوەی مساوات داوا لە سەرکردە ئاینیی و سیاسییەکانی عێراق دەکات دژی هەموارەکە بوەستنەوە و بۆ هێنانەدی دادپەروەری و یەکسانی کە "ناوەڕۆکی پەیامی ئیسلامە، پشتیوانی ژنان و کچان بن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ