سەرۆکی کۆمیسیۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی بڕیاری ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی کۆمیسیۆن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی بڕیاری ڕاگرتنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داوە

ئاڤا نیوز

ئاڤا زانیویەتی، دوای کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاستەوخۆ کارەکانی کۆمیسیۆن ڕاگیراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاکم عومەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەژاردنەکانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و باسی پرسی هەڵبژاردنی کوردستانیان کردووە.


زانیاریی تایبەت: هەر دوای کۆبوونەوەکە حاکم عومەر بەشێوەیەکی زارەکی سەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆنی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە کە کارەکانیان ڕابگرن"، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن بە نووسراوی فەرمی ئەمەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتووە. 

شەیری بکە لە: