لە هەولێر ژن و پیاوێک کوژران و بکوژیش دەستگیرکرا

شەیری بکە لە:
لە هەولێر ژن و پیاوێک کوژران و بکوژیش دەستگیرکرا

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بکوژی ئەو ژن و پیاوەی دەستگیر کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند:

 

- دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025، لە گوندی شێخە شل لە قەزای بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژن و پیاوێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، کوژران. دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێکرد.


- دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، توانرا تۆمەتبار (م. ی. ع) بە تۆمەتی کوشتنی ئەو ژن و پیاوە دەستگیر بکرێت و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕادەستی یاسا کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ