پەیامێکی تووند لە هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی کەرکووک و دەوروبەری: قبووڵی ناکەین

شەیری بکە لە:
پەیامێکی تووند لە هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی کەرکووک و دەوروبەری: قبووڵی ناکەین

پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەیامی تووندی هەیە وڕایدەگەیێنێت: حکومەتی عێراق لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕیفراندۆمی لەو ناوچانە نەکردووە و چارەنووسی یەکلانەکردوونەتەوە، ئێستاشدەیەوێت نەوت و گازەکەیان تاکلایەنە بۆ خۆی ببات، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوورە و قبوڵی ناکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی خێرای لەبارەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەیهەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت:

 

یەکەم: بەپێی مادەی 140 دەستووری عێراقی فیدڕال بۆ ساڵی 2005، دەبێت پرۆسەی ریفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانبکرێت و حکومەتی فیدڕاڵی پابەند کراوە پێش 31ی کانوونی یەکەمی 2007 ئەو پرۆسەیە جێبەجێ بکات، بەڵام چ پێش ئەم بەروارە، چ لە20 ساڵەی ڕابردووسا، سەرجەم حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بەتەواوی شکستیان هێناوە.


دووەم: ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بەشێوەیەکی تاکلایەنر نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات، لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان لەچوارچێوەی ماددەی 140، داوای ڕەوای ئەم ناوچانە دەکات.

 

سێیەم: بەپێی هەردوو مادەی 110 و 115 ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی 2005، مافی ڕەها و تاکلایانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستاندەدات کێڵگە نەوت و گازە تازە دۆزراوەکان بەڕێوەببات.


چوارەم: ماددەی 112ی دەستوور، ئاماژە دەدات حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم کێڵگەی نەوت و گازە پێشوو دۆزراوەکان (واتاکۆنەکان) بە هاوبەشی بەڕێوەببەن، وەک ئەوانەی لە کەرکووک و لە ناوچەکانی دەوروبەی هەن. هەروەها بەغدا پابەند کراوە لە گەڵ هەرێمسەبارەت بە دابەشکردنی داهات کێڵگە پێشوو دۆزراوەکان (کۆنەکان) ڕێکبکەوەێت.


پێنجەم؛ حکومەتی هەرێم بەردەوام ئامادە بووە بەشداربێت بۆ ئەم ڕێکەوتنانە، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوام لە بەرپرسیارێتییەدەستوورییەکانی خۆی دزیوەتەوە.


شەشەم: ئێستا حکومەتی فیدڕاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی ماددەکانی دەستوور بەگشتی وبەتایبەت هەردوو ماددەی 140 و 112 لەبەرچاو بگرێت.


حەوتەم: حکومەتی هەرێم بە مافی دەستووری خۆی دەزانێت، بە هەموو ڕێکارە جیاوازەکان کە دەستەبەر بێ، بەرگری لە مافەدەستوورییەکانی بکات و کار لەسەر جێبەجێکردنی یاساکان دەکات بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ