ڤاكسینی كۆرۆنا- وێنە: DW
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دەرمانی بەنێوبانگی بەریتانی ( ئەسترازینیکا) دانی بەوەدا نا، ئەو ڤاکسینەی دژ بە کۆرۆنا درووستی کردووە، دەکرێت هەندێک کاریگەری خراپی لێبکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەریتانی کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرهەمهێنا، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینەکە پرسیار درووستبووە و کۆمپانیاکەش دانی بەوەدا ناوە کە ئەو ڤاکسینەی درووستی کردووە هەندێک حاڵەتی جەڵتەی دڵ و خوێنمەیینی لێکەوتووەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، چەندین سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەسترازینیکا جووڵێنراوە و باس لەوە کراوە بەشێک لەو کەسانەی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە گیانیان لەدەست داوە، ژمارەی قوربانییەکانیش گەیشتووەتە 51 کەس و دەبێت کۆمپانیاکە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەن قەرەبوو بدات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: جیمی سکوت، یەکێکە لە سکاڵاکاران دەڵێت "ساڵی 2021 ڤاکسینەکەی بەکار هێناوە و بەهۆیەوە جەڵتە لێی داوە دوای ئەوەی دەماخی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە ناتوانێت کاربکات.
باکگراوند: ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی 2019 لە چینەوە سەریهەڵدا، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داواکاری گشتیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پێشووی بەڕازیل بە هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار دەکرێت
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم
ئەمریکا بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم
یەکێتیی ئەورپا: پابەندین بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ
- جیهان
- 21 تشرینی دووەم
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: نەتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین