شاندی ئەمریکی و ڕووسی ئەمڕۆ لە ئەستەنبووڵ کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
شاندی ئەمریکی و ڕووسی ئەمڕۆ لە ئەستەنبووڵ کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و ڕووسیا لە ئەستەنبووڵ

ئاڤا نیوز

 

شاندی ئەمریکا و ڕووسیا، بە تاوتوێکردنی پرسی دەستپێکردنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکانیان لە وڵاتانی یەکدی ئەمڕۆ لە ئەستەنبووڵ کۆدەبنەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ماوەیەک گرژیلە  نێوان واشنتن و مۆسکۆدا، بەهۆی شەڕی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا، دووبارە هەردووک وڵات هەوڵەکانیان بۆ پرسی دیپلۆماسی و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکان  دەخەنەگەڕ و ئەمڕۆ دیدارێک ئەنجام دەدەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گرتە ڤیدیۆییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا دەرکەوتووە کە چەند ئۆتۆمبێلێک دەچنە ناو باڵەخانەی کونسوڵخانەی ڕووسیا لە ناوەڕاستی ئەستەنبووڵ.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرنجی سەرەکی گفتۆگۆیەکان، بە وتەی هەردووڵا گەڕاندنەوەی کاری نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانە.

 

لەلایەکی دیکەوە: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، گفتوگۆیانە تەنها جەخت دەکەنە سەر چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکانمان دەکەنەوە، هیچ پرسێکی سیاسی یان ئەمنیی سەبارەت ئۆکراینا لە ئەجێندا نییە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ