لە هەڵەبجە ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە هەڵەبجە ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر دەکرێن

ژمارەیەک ئاژەڵی دەستبەسەرکراو لە هەڵەبجە

ئاڤا نیوز

لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا، ژمارەیەک ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر کران کە زیانیان بە درەختی سەر شەقام و بلوارەکان گەیاندووە.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای نەبوونی دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، دوێنێ چوارشەممە لیژنەکانی شارەوانی توانییان نزیکەی 30 ئاژەڵی بەرەڵا دەستبەسەر بکەن.

لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤامیدیا ڕایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی دەستبەسەرکراون، مانگا و گوێرەکەن و زیانیان بە درەختی سەر شەقام و بلوارەکان گەیاندووە. هەروەها سیمای شارەکەیان ناشرین کردووە و پاکوخاوێنی شاریان تێکداوە.

- وتەبێژی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو کە سزای دارایی بۆ خاوەنەکانیان دیاری کراوە، بە جۆرێک بۆ وڵاخی گەورە 150 هەزار و بۆ بچووکیش 75 هەزار دینار سزا دەدرێن.

زانیاریی زیاتر:
تا ئێستا بەشێک لە خاوەن ئاژەڵەکان هاتوون و وڵاخەکانیان وەرگرتووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ