تەرمی قوربانیانی کۆرمۆر ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی قوربانیانی کۆرمۆر ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە

کێڵگەی غازی کۆرمۆر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

تەرمی هەر چوار قوربانییەکەی کۆرمۆر، لە پزیشکی دادی سلێمانییە و  ئەم هەفتەیە ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگەکانی هەڵگرتنی گازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەستدا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: سێ لە قوربانیان بەڕەچەڵەک پاکستانین و ئەوەی دیکە مەغریبییە؛ هەر لەم هەفتەیەدا لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوە ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە، هیچ بریندارێک لە نەخۆشخانە نەماون و سەرجەمیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای دانەغاز بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان لە کێلگەی غازی کۆرمۆر ڕاگرتووە، دەیانەوێت سەلامەتیی کارمەندانیان دابین بکرێت، پێش ئەوەی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.

شەیری بکە لە: