ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە، ئەمە سێیەم کۆبوونەوە بوو لەنێوانیان، هەر ئەم هەفتەیە هەردوو حیزب لەسەر ئاستی باڵا جارێکی دیکەش کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا سێ کۆبوونەوە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت لە دەباشان و پیرمام کراوە، بەگوێرەی وتەی هەردوولایان کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و هەنگاوی باشیان ناوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت پێکهێنانی حکومەت زۆر نەخایەنێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پارتی و یەکێتیی بۆ کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و نووسینەوەی کارنامەی حکومەت بووە لە چوار ساڵی داهاتوودا چی بکەن.
کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووو، ڕۆژی پێنجشەممەش جارێکی دیکە کۆدەبنەوە بەڵام ئەمجارەیان لەسەر ئاستی باڵا، کۆبوونەوەکەش لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت. بۆ ئەوەی کارەکانی ئامادەکردنی بەرنامە هاوبەشەکەی نێوانیان بە زووترین کات تەواو بکەن.
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی 17ـی ئەم کانوونی یەکەم بوو لە پیرمام. بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوولا، ڕێککەوتوون کار لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن بۆ دانانی بنەماکانی حکومڕانی کوردستان بۆ قۆناغی ئاییندە، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە و کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەکە دەکات بۆ کۆبوونەوەی حەوتی مانگ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ئیزمیر 13 ئەندامی داعش دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دیمەشق دوو سەرکردەی فەلەستین دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی مەراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو