نەتانیاهۆ: هەر دەچینە ڕەفەح بە ڕێککەوتن بێت یان نا

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: هەر دەچینە ڕەفەح بە ڕێککەوتن بێت یان نا

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆچوونی نەگۆڕاوە و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت، سوپای ئیسرائیل بچێتە نێو شاری رەفەحەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئیسرائیل بۆ نەهێشتنی حەماس دەچێتە ناو ڕەفەح، ئینجا ڕێککەوتن لەبارەی زیندانییەکان و ئاگربەست لە غەززە بکرێت یاخود نا".

 

وێنە گەورەکە: لێدوانەکەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە، هیوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هەیە و خەڵکی غەززە چاوەڕێن؛ ئەمریکاش بە بەردەوامی داوا لە ئیسرائیل دەکات، بە زووترین کات ئاگربەست ڕابگەیێنێت. 

 

زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەکانەوە، نەتانیاهۆ بەڵێنی دابوو کۆتایی بە بزووتنەوەی حەماس بهێنێت، هەروەها چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە کە سوپای ئیسرائیل لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە هێرشەکەی دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ