ئیسرائیل فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە خاکی ئێران دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە خاکی ئێران دەکوژێت

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی. وێنە: times of israel

ئاڤا نیوز

 

هێرشە دژ بەیەکەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە؛ ئەمجارە ئەفسەرێکی سوپای پاسداران لەسەر خاکی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئەو ئەفسەرە "دەستی هەبووە لە هێرشکردنە سەر ناوەندیی جووەکان لە ئەڵمانیا". ئەمە بە گوێرەی هەواڵێکی ئێران ئینتەرناشناڵ.

 

ئەمەش بزانە: وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنییەتیی کوشتنی و لایەنی پشتەوەی هێرشەکە نەخراوەتەڕوو. 

 

باکگراوند: ڕاپۆرتە ئەڵمانییەکان دوو ساڵ لەمەوبەر بڵاویان کردبووەوە کە دەسەڵاتداران گومانی ئەوەیان هەبووە کە سوپای پاسداران لە پشت سێ هەوڵی هێرشکردنە سەر کەنیسەی جووەکانەوە بێت لەو وڵاتە.

شەیری بکە لە: