ئەمریکا دەرچەیەکی نوێی دەریایی بۆ هاوکاری غەززە دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا دەستی بە دروستکردنی دەرچەیەکی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ کەرتی غەززە کردووە - وێنە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا

ئەمریکا دەستی بە دروستکردنی دەرچەیەکی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ کەرتی غەززە کردووە - وێنە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

ئەمریکا وێنەی ئەو دەرچە دەریاییەی بڵاو کردەوە کە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دروستی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: پێنتاگۆن دەرچەیەکی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ کەرتی غەززە دروست دەکات، چونکە زۆرینەی هاوکارییەکان لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ناگاتە دەستی خەڵکی غەززە و دەفەوتێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرچە دەریاییەکە کە 320 کیلۆمەترە، بە چەند پایەیەکی سەرئاو دروست دەکرێت و ئاسان هەڵدەوەشێنرێتەوە و ڕۆژانە 15 بارهەڵگر دەتوانن هاوکارییەکان بگەیێننە خەڵکی غەززە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دروستکردنی دەرچەکە ماوەی چەند مانگێکی پێ دەچێت، بەشێک لە شارەزایانی سیاسی دەڵێن ئەمەش بە مانای درێژبوونەوە و بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: