عێراق: بیمەی تەندروستی تا هەتایە بەو کەسانە دەدرێت کە گورچیلەیەک دەبەخشن

شەیری بکە لە:
عێراق: بیمەی تەندروستی تا هەتایە بەو کەسانە دەدرێت کە گورچیلەیەک دەبەخشن

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیێنێت، هەر کەسێک گورچیلەیەکی خۆی ببەخشێت بە کەسێکی دیکە بۆ هەتا هەتا بیمەی تەندروستیی خۆڕایی پێ دەبەخشرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەر پێشنیاری ئەندامێکی پەرلەمان ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، لە بەرامبەر بەخشینی گورچیلەیەک هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی ئەو کەسانە بێبەرامبەر دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری تەندروستی لەڕێگەی نووسراوێک لە ڕۆژی 22-04-2024 وەڵامی حەیدەر محەممەد موتیڕی، پەرلەمانتاری عێراقی داوەتەوە و ڕەزامەندیی لەسەر ئەو پێشنیازە دەربڕیوە.

شەیری بکە لە: