ئێران بۆ ئەمریکا: سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە

شەیری بکە لە:
ئێران بۆ ئەمریکا: سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە

ژمارەیەک لە خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی لەبەردەم زانکۆی کۆڵۆمبیا - ئەی پی

ئاڤا نیوز

لە چەندین زانكۆی ئەمریكا خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت، ئێران دەڵێت، خۆپیشاندانەكان سەركوت دەكرێن و ئەمەش پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە.

 

وێنە گەورەكە: لە حەوت زانكۆی ئەمریكا خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت، تاوەکو ئێستا 275 كەس دەستگیركراون و دەیان خۆپێشاندەریش برینداركراون، ئێران دەڵێت، ئەمە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە و پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا سزابدرێن.

 

لێدوانی فەرمی: ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ”حكومەتی ئەمریكا بە كردەوە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكات و بنەماكانی دیموكراسی پێشێل دەكات، لەكاتێكدا خۆیان بە وڵاتێكی دیموكراسی دەزانن، بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕەفتارە تووندوتیژانەی سەرباز و پۆلیس قبووڵ ناکەین كە قوتابییان دەكاتە ئامانج".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پاریس، لەندەن، تەلئەڤیڤ، واشنتن، نیویۆرک، نیوجێرسی،  فیلادلفیا و چەندین شاری دیكەی ئەمریكا خۆپێشاندان دژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: