وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سعودیە لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سعودیە لەگەڵ کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە. وێنە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە ڕیاز بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی لە غەززە و دەستەبەرکردنی ئاشتی هەمیشەیی کۆبوونەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕیاز، گرووپێکی پەیوەندییەکان بۆ پرسی غەززە پێکهێنرا.


بابەتە ستراتیژییەکە: لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بڕیارانە کرا کە بڕیارە لە لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی بدرێن کە لە چواری ئایار لە شاری بانجول بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەکە: ئامانجی گرووپەکە، کارکردنە بۆ ناساندنی فەلەستین وەک دەوڵەت، گوشارخستنە سەر ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی کە پشتگیری لێ دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ