موساڤات دەروێش ئۆغلو بە سەرۆکی ئیی پارتی هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
موساڤات دەروێش ئۆغلو بە سەرۆکی ئیی پارتی هەڵبژێردرا

موساڤات دەروێش ئۆغلو. وێنە: میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

 

موساڤات دەروێش ئۆغلو لە خولی سێیەمی کۆنگرەی نائاسایی پێنجەمی ئیی پارتی بە دەنگی 611 ئەندام وەک سەرۆک هەڵبژێردرا.

 

وێنە گەورەکە: دوای شکستەکەی 31ـی ئادار، ئیی پارتی کۆنگرەی نائاسایی و هەڵبژرادنی سەرۆکی نوێی بۆ ڕێکخستنەوەی ناوخۆی پارتەکە کرد.

 

ئەمەش بزانە: لە کۆنگرەی ئاتۆ، کۆڕەی ئایدن، سەرۆکی گروپ و موساڤات دەروێش ئۆغڵو، جێگری سەرۆکی گروپ لە خولی سێیەمی هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتیدا کێبڕکێیان کرد؛ بەپێی ئەنجامەکان ئۆغڵو بە 611 دەنگی لە کۆی 1159 دەنگ بە سەرۆک هەڵبژێردرا و ئایدنیش توانی 548 دەنگی بەدەستهێناوە.

 

چی ڕوویدا؟ دوای شکستەکەی ئیی پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ئاڵۆزییەکی زۆر کەوتە نێو پارتەکە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامە پلە باڵاکانی دەستیان لە کارکێشایەوە، بۆیەش بریاری بەستنی کۆنگرەی نائاسایی درا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ