سبەی حەماس وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

شەیری بکە لە:
سبەی حەماس وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

ناوچەیەکی وێرانبوونی غەززە. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

حەماس وەڵامێکی بۆ وەڵامەکەی ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە ئامادە کردووە و سبەی دووشەممە لەڕێگەی نێوەندگیرە میسرییەکانەوە لە قاهیرە ڕادەستی لایەنی ئیسرائیلی دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر حەماس پڕۆژەیەکی بۆ ئاگربەست پێشکەش کردبوو، دواتر ئیسرائیل وەڵامی پڕۆژەکەی حەماسی دایەوە و ئێستاش حەماس وەڵامی وەڵامەکەی ئیسرائیل دەداتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: گەڕێکی نوێ لە دانوستانی ئیسرائیل و حەماس لە قاهیرە بەڕێوە دەچێت و هەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەنجامیان هەبێت و ڕێگر بن لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستیی غەززە دوایین ئاماری قوربانیانی غەززەی ڕاگەیاند کە ژمارەی ئەوانەی لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 34 هەزار و 454 کەس.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ